
کاری ئێمە
- ئێمە باشترین و ئاسانترین ڕێگاتان بۆ فەراهەم دەکەین لە کڕینی کاڵاکانتان بە شێوازی ئۆنلاین
- لە ڕێی ئەپی محەلکوم کڕیارانمان دەتوانن کاڵاکانیان لە بازاڕە جیهانیەکان داوا بکەن و محەلکوم کاڵاکانتان بۆ دەکڕێت و دەیگەیەنێت بە دەستتان لە هەرکوێی عێراق و کوردستان بن.
- کاڵاکان و زانیاری سەر کاڵاکانی بازاڕە جیهانیەکان لە ڕێی ئەپی محەلکومەوە بەو زمانە نیشان دەدرێن کە ئارەزووتە وەک زمانی کوردی و عەرەبی جا زمانی سەرەکی بازاڕەکە هەر زمانێک بێت.
- باشترین و پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیامان خستۆتە خزمەتی کڕیارانەوە تاوەکو بە باشترین شێواز کاڵاکانیان بکڕن.
دەربارەی ئێمە
لە ڕێی ئەپی محەلکومەوە هەستاوین بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بازاڕکردن لە بازاڕە ئۆنلاینە جیهانیەکان لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوروپا و ئیمارات و تورکیا و چەندین وڵاتی دیکە. تەنها یەک ئەپلیکەیشن چەندین بازاڕی ئۆنلاینی جیهانی لەخۆ دەگرێت و زۆر بە ئاسانی دەتوانیت کاڵاکانت لە بازاڕە جیاوازەکان هەڵبژێریت و بیانخەیتە یەک سەبەتەی کڕینەوە، وە ئێمە کاڵاکان دەگەیەنین بە دەستان لە هەرکوێی کوردستان و عێراق بن.

چەندین ڕێگەی جیاوازی پارەدان
محەلکوم چەندین جۆری جیاوازی پارەدانی بۆ فەراهەم کردون بەو جۆرەی کە گونجاوە بۆ کڕیارەکانمان. لەوانەش کریار دەتوانێت پارە بدات لە ڕێی ماستەر کارد و ڤیزا کارد و زەین کاش و فاست پەی و کارتی بالانسی محەلکوم یاخود کاش. وە هەروەها کڕیار دەتوانێت لە یەک کاتدا زیاتر لە یەک شێوازی پارەدان بەکار بهێنێت واتە بۆ نمونە بەشێکی پارەکە بە کارتی محەلکوم و بەشەکەی دیکەی بە کاش بدات.

خێرایی لە کڕین و گەیاندن
هەر لە داواکردنی کاڵاوە تاوەکو بەدەست گەیشتنی کاڵا، ئێمە هەوڵدەدەین بە کەمترین ماوە کارەکە ئەنجام بدەین بێ گوێدانە ئەوەی کە کاڵاکە لە چی وڵات و شارێکە. ئایا لە نیۆرک بێت، یاخود لە پاریس، یاخود لە ئیستانبوڵ و هەر شوێنێکی دیکە! کاری سەرەکی ستافی محەلکوم بریتیە لەوەی لە گونجاوترین ماوەدا کاڵاکان بگەیەنن بە دەست کڕیارەکانمان.

خزمەتگوزاری و گەیاندن بە گەرەنتی
گەرەنتی کردنی باشترین خزمەتگوزاری و گەیاندنی کاڵا لە هەرە پێشینەی کارەکانمانە. بڕوای تەواومان بەوە هەیە کە ئەمە ئەرکە لەسەر شانمان بەرامبەر بە کڕیارەکانمان.

ڕوونی لە نرخەکان
کڕیار پێش کرینی کاڵا، دڵنیا دەبێتەوە لە هەموو نرخەکان و پڕی پارەدانی پێویست. جیاواز لە پێگەکانی دیکە، لەگەڵ محەلکوم هیچ بڕە پارەیەکی زیادە وەرناگیرێت دوای گەیاندنی کاڵاکە بە دەستی کڕیار .