بەخێر بێیت بۆ محەلکوم

ئەپەکە داونلۆد بکە و چێژ لە بازاڕکردنی ئۆنلاین ببینە بە پێشکەوتوترین شێواز لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کاری ئێمە

  • ئێمە باشترین و ئاسانترین ڕێگاتان بۆ فەراهەم دەکەین لە کڕینی کاڵاکانتان بە شێوازی ئۆنلاین
  • لە ڕێی ئەپی محەلکوم کڕیارانمان دەتوانن کاڵاکانیان لە بازاڕە جیهانیەکان داوا بکەن و محەلکوم کاڵاکانتان بۆ دەکڕێت و دەیگەیەنێت بە دەستتان لە هەرکوێی عێراق و کوردستان بن.
  • کاڵاکان و زانیاری سەر کاڵاکانی بازاڕە جیهانیەکان لە ڕێی ئەپی محەلکومەوە بەو زمانە نیشان دەدرێن کە ئارەزووتە وەک زمانی کوردی و عەرەبی جا زمانی سەرەکی بازاڕەکە هەر زمانێک بێت.
  • باشترین و پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیامان خستۆتە خزمەتی کڕیارانەوە تاوەکو بە باشترین شێواز کاڵاکانیان بکڕن.

چۆن کار دەکات

ئایا شتێک هەیە کە ڕوون نەبێت لە بەکارهێنانی ئەپەکە؟ کەواتە ئەم ڤیدیۆ فێرکاریانە ببینە

دەربارەی ئێمە

لە ڕێی ئەپی محەلکومەوە هەستاوین بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بازاڕکردن لە بازاڕە ئۆنلاینە جیهانیەکان لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوروپا و ئیمارات و تورکیا و چەندین وڵاتی دیکە. تەنها یەک ئەپلیکەیشن چەندین بازاڕی ئۆنلاینی جیهانی لەخۆ دەگرێت و زۆر بە ئاسانی دەتوانیت کاڵاکانت لە بازاڕە جیاوازەکان هەڵبژێریت و بیانخەیتە یەک سەبەتەی کڕینەوە، وە ئێمە کاڵاکان دەگەیەنین بە دەستان لە هەرکوێی کوردستان و عێراق بن.

چەندین ڕێگەی جیاوازی پارەدان

محەلکوم چەندین جۆری جیاوازی پارەدانی بۆ فەراهەم کردون بەو جۆرەی کە گونجاوە بۆ کڕیارەکانمان. لەوانەش کریار دەتوانێت پارە بدات لە ڕێی ماستەر کارد و ڤیزا کارد و زەین کاش و فاست پەی و کارتی بالانسی محەلکوم یاخود کاش. وە هەروەها کڕیار دەتوانێت لە یەک کاتدا زیاتر لە یەک شێوازی پارەدان بەکار بهێنێت واتە بۆ نمونە بەشێکی پارەکە بە کارتی محەلکوم و بەشەکەی دیکەی بە کاش بدات.

خێرایی لە کڕین و گەیاندن

هەر لە داواکردنی کاڵاوە تاوەکو بەدەست گەیشتنی کاڵا، ئێمە هەوڵدەدەین بە کەمترین ماوە کارەکە ئەنجام بدەین بێ گوێدانە ئەوەی کە کاڵاکە لە چی وڵات و شارێکە. ئایا لە نیۆرک بێت، یاخود لە پاریس، یاخود لە ئیستانبوڵ و هەر شوێنێکی دیکە! کاری سەرەکی ستافی محەلکوم بریتیە لەوەی لە گونجاوترین ماوەدا کاڵاکان بگەیەنن بە دەست کڕیارەکانمان.

خزمەتگوزاری و گەیاندن بە گەرەنتی

گەرەنتی کردنی باشترین خزمەتگوزاری و گەیاندنی کاڵا لە هەرە پێشینەی کارەکانمانە. بڕوای تەواومان بەوە هەیە کە ئەمە ئەرکە لەسەر شانمان بەرامبەر بە کڕیارەکانمان.

ڕوونی لە نرخەکان

کڕیار پێش کرینی کاڵا، دڵنیا دەبێتەوە لە هەموو نرخەکان و پڕی پارەدانی پێویست. جیاواز لە پێگەکانی دیکە، لەگەڵ محەلکوم هیچ بڕە پارەیەکی زیادە وەرناگیرێت دوای گەیاندنی کاڵاکە بە دەستی کڕیار .